قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات

له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات و دەشڵێت، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و هه‌نگوینه‌ ساختانه‌ی له‌ بازاڕه‌كاندان و به‌ نرخی هه‌نگوینی سروشتی به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌كان به‌دواداچوونیان بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگوینه‌ ده‌ستكرده‌كانی ناو بازاڕ كردووه‌ و نمونه‌یان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆپاراستنی ته‌ندروستی كردوه‌ بۆ پشكنین و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ جۆری ئه‌و به‌رهه‌مه‌.

وتیشی، “یه‌كێك له‌ پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی هه‌نگوینی ساخته،‌ (شیله‌ی گلوكۆز‌)ـه، هه‌ربۆیه‌‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌گه‌ڵ پشكنینی نمونه‌ی هه‌نگوینه‌ ساخته‌كان، به‌ نوسراو قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان ئاگاداركردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندی ژماره‌ (1061)ـی ساڵی (1984)ـی عێراقی كردوه‌ كه‌ “بۆ‌ دروستكردنی هه‌نگوین هیچ مادده‌یه‌كی زیادكراو رێگاپێدراو نییه‌، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ شیله‌یە بۆ دروستكردنی جۆره‌كانی شیرینی دیكه‌ ئاساییه”.

به‌شی زۆری ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌ دوكان و ماركێته‌كان كه‌ شیله‌ی كلوكۆزی تێكه‌ڵ كراوه‌ بۆ خواردن شیاونییه‌ و رێگه‌نادرێت بفرۆشرێت، نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی وایوت.

ئەوەشی خستەڕوو، له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنینیه‌كان و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و رێنماییانه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساخته‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كات، له‌ هه‌رشوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌.

داواش له ‌خاوەن ماركێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كە له‌و جۆره‌ هه‌نگوینه‌ ده‌فرۆشن، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئه‌و هه‌نگوینه‌ ده‌ستكردانه‌ به‌ هاوڵاتیان نه‌فرۆشن و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ بازرگانه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به‌ سزادانیان نه‌بێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. 416 پارچە زەوی بەسەر زیندانیاندا دابەشكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزی ئاڵتونی: لە ئامادەباشیداین بۆ هەر فەرمانێکی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی كەركوك

هێزی ئاڵتونی خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانەی شەوی ڕابردوو لە کەرکوک ڕوویاندا، فەرماندەی هێزەکەش دەڵێت، “چاوەڕێی…
Total
0
Share