دوای سێ رۆژ، تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکان دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانیی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکانمان دۆزییەوە.
وتیشی، ئێستا تەرمەکە بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی دەبەین بۆ ئەوەی توێکاری بۆ بکرێت.
رۆژی 23ی تشرینی یەکەمی 2023، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی بەڕەگەز عەرەب لە ئاوی دوکان خنکا، دانیشتووی بەغدایە و لەگەڵ براکەی چووبوونە دوکان، بەڵام لەکاتی مەلەکردندا خنکا.