لە هەولێر باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە و دزیشیان لە خەڵک کردووە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر، بەشی نەهێشتنی تاوان لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک باندێکیان دەستگیرکردووە کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون، دوای لێکۆڵینەوە لێیان دەرکەوتووە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا، دانیشیان بەوەدا ناوە کە دزییان لە چوار ماڵ و سێ مارکێت کردووە.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەکانی (٤٤٣) و (٤٤٦) لە یاسای سزادان و ماددە (٢١)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیراون بۆ لێکۆڵینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها 13%ی سلێمانی ڤاكسینكراون.. 25 تیمی گەڕۆك بۆ ڤاكسینكردن پێكهێنران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی نیشتمانیی دوومانگەی ڕاگەیاند بۆ خۆڤاكسینكردنی هاوڵاتییان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئامانجیانە ڕێژەی…
Total
0
Share