هەنگاوەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایەڕوو

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچە لە دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و حكومەتی هەرێمیش پابەندبێت لە پێدانی داتا و زانیارییەكان و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم وردبینییان لە لیستی مووچەدا دەستپێكردووە و ئێمەش پێشتر سەرنج و تێبینیمان لەسەر لیستی مووچە خستووەتەڕوو لە هەمانكاتدا دەبووایە لە 10 ساڵی رابردوودا هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی هەبووایە كە ئەوەش یەكێك بووە لە گرفتەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا هەرێم بیانوو بۆ داهاتی ناوخۆ دەدۆزێتەوە و پێشتر راگەیەندرا داهاتی نانەوتی 320 ملیار دینارە و ئێستا دەوترێت 170 ملیار دیناری نەختینەیە.

ئاشكراشیكرد، بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچە لە دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە پێدانی داتا و زانیارییەكان و لە هەمانكاتدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و بەغدادش پابەندییەكانی خۆی جێبەجێبكات و دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە سەندیكای پارێزەرانی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

فەرماندەیەکی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

20 هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی 20 هەلی دامەزراندن بۆ فەرمانگەی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی پێنجوێن…
Total
0
Share