دوای مانگێك لە خنكانی تەرمی مێردمنداڵێك دۆزرایەوە

دوای مانگێک لە خنکانی ئەمڕۆ تەرمی مێردمنداڵێکی دانیشتووی قەزای خەبات دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تیمەکانمان توانیان تەرمی مستەفا فەریقی تەمەن 14 ساڵان بدۆزنەوە کە 31 رۆژ لەمەوبەر خنکابوو.

مستەفا فەریق دانیشتووی قەزای خەبات لە 8 ی مانگی رابردوو بە مەبەستی مەلەکردن رووی لە ئاوی زێی گەورە کردبوو، بەڵام دوای ماوەیەک خنکا و نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.…
Total
0
Share