بریندارێكی رووداوەكەی عەربەت گیانیلەدەستدا

كەمێك پێش ئێستا یەكێك لە بریندارەكانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی عەربەت بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا یەكێك لە بریندارەكانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی عەربەت بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی گیانیلەدەستدا و تائێستا دوو كەس بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ماوەی زیاتر لە 15 كاتژمێرە كارمەندانی بەرگریی شارستانی و سەرجەم ئەفسەرانی بنكەكان لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکەی كارگەی بەرهەمهێنانی قیرەکەی سەر رێگای عەربەت – سلێمانین و بەهۆی بوونی زۆریی سووتەمەنییەوە تائێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و كارمەندەكان بەو پەڕی توانایانەوە كاردەكەن كە ئاگرەكە كۆنترۆڵبكەن.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا یاسای دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەرانی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share