ئەڵمانیا یاسای دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەرانی پەسەندكرد

حكومەتی ئەڵمانیا لەژێر فشاری ئۆپۆزسیۆندا پرۆژەیاسایەكی لەبارەی ناردنەوەی كۆچبەران و پەلەكردن تیایدا پەسەندكرد.

ئەمەش دوای ئەوەی راوێژكاری وڵاتەكە داوایكرد ئەو كۆچبەرانەی داواكارییەكانیان رەتكراوەتەوە بەشێوەیەكی گەورەتر و خێراتر رەوانە بكرێنەوە.

تۆڕی (DW)ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەكەم لە دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا ئەو پرۆژەیاسایەی پەسەندكرد كە لەلایەن نانسی فیزر-ی وەزیری ناوخۆوە پێشكەشكرابوو لەبارەی خێراكردنی پڕۆسەی ناردنەوەی ئەو كۆچبەرانەی داواكارییەكانیان رەتكراونەتەوە.

پرۆژەیاساكە لە ناوەرۆكەكەیدا بڕگەیەك هەیە لەسەر درێژكردنەوەی ئەوپەڕی ماوەی ئەوەی ناودەبرێت بە حجزكردنی ناردنەوە (ماوەی دەستبەسەركردنی ئەو خوازیارانەی داوای مانەوەیان رەتكراوەتەوە) لە دە رۆژەوە كە لەئێستادا جێبەجێ دەكرێت بۆ 28 رۆژ.

پرۆژەكە دەسەڵاتی زیاتر دەداتە دەسەڵاتداران بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی توندتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییان. لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەیاساكە پێویستی بە پەسەندكردن هەیە لەلایەن پەرلەمانەوە.

فیزر دوێنێ ئاشكرایكرد كە پرۆسەی دیپۆرتكردنەوە لەمساڵدا بەڕێژەی 27% زیادیكردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو و وتی، “لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە لەسەرمان یاسایەك دابڕێژین كە رێگەمان پێبدات یاساكانمان بەشێوەیەكی خێرا و شێلگیرانە جێبەجێ بكەین”.

بابەتی پێشتر

بریندارێكی رووداوەكەی عەربەت گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی دوكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەغریب و ئیسرائیل ڕێككەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم، ڕێككەوتنی مەغریب و ئیسرائیل-ی ڕاگەیاند. سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا…
Total
0
Share