لە شەوی رابردووەوە کارەبای ناوچەیەکی هەرێم بە تەواوی بڕاوە

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە  لەکاتژمێر (11:00) شەوی رابردووە، کارەبای دەڤەری پشدەر بە تەواوی پچڕاوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی (132KV) لە دەروازەی ویستگەی (132KV) قەڵادزێ، لە کاتژمێر 11:00 شەوی رابردووە، کارەبای دەڤەری پشدەر بە تەواوی پچڕاوە.

ئاشکراشیکرد، ئێستا تیمەکانی چاکسازیی بەڕێوەبەرایەتیی گۆاستنەوەی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن و چاوەڕوانین لە ماوەیەکی نزیکدا گرفتەکە چارەسەر بکرێت و پێدانی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان پشتیوانی گردبوونەوەی مامۆستایان دەکات

بابەتی دواتر

بۆ 41 هەمین جار خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share