مونا قەهوەچی: كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێشتر چووە

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “كەرتی گەشتیاری لە ئێستادا زیاتر بەرەو پێشتر چووە ئەوەش بەهۆی بەرقەراربوونی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانەوەیە”.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ستانیسلاڤ نۆكۆڤ، بەرپرسی نووسینگەی ئابوری و بازرگانیی باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عێراق كۆبووەوە و رایگەیاند، “كەرتی گەشتیاری لە ئێستادا زیاتر بەرەوپێشتر چووە كە ئەوەش بەهۆی بەرقەراربوونی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانەوەیە”.

وتیشی، “هاوكار و هاوسۆزی هەموو وڵاتێكین كە بیانەوێت دۆستایەتیمان بكەن و هاوكاربن بۆ بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کارەبای رۆژئاوای سلێمانی: توانیمان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا کێشەی کارەبای گەڕەکەکان چارەسەربکەین

بەڕێوەبەری کارەبای رۆژئاوای سلێمانی، دوێنێ بەشی زۆری فیدەر و گۆڕەری گەڕەکەکان تووشی کێشەبوون و هەرزوو چارەسەرکران. ئەندازیار دیار…
Total
0
Share