کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لەبەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات سبەی چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە، لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە.

دەشڵێت، “پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیک دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر 29، سلێمانی 27، دهۆک 29، هەڵەبجە 28 و کەرکوک 30 پلەیە”.

بابەتی پێشتر

کۆتا رۆژی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی حەج راگەیەندرا

بابەتی دواتر

رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لە نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share