بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد.

وابڕیارە سەرۆكی یەكێتی لە سەردانەكەیدا چەندین دیداری سیاسی و كۆبوونەوەی گرنگی پەیوەست بە دۆخی هەرێم و عێراق ئەنجامبدات.

دوایین سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد كۆتایی مانگی رابردوو بوو، كە لەسەر داواكاری و دەستپێشخەریی ئەو، كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنەكانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە ماڵی مام بەڕێوەچوو و تیایدا پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكانی كورد لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی-دا بڕیاری لەسەر درا، جگە لە تاوتوێكردنی چەند پرسێكی دیكەی سیاسی و ئیداریی گرنگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار وەک تیمێک لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری کاردەکەین

لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانییەوە سەرۆکی شارەوانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند سولفەیان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە خەرجکراوە و لەگەڵ کۆمپانیای…
Total
0
Share