پۆلیسی دهۆک: لە شەڕی چەند کەسێکدا ژنێک کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەیەکەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا، ژنێکی تەمەن 30 ساڵ لە شێخان کوژرا، چەند كەسێكیش دەستگیركراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو لە شەڕەتەقەی نێوان ژمارەیەک جوتیار و خاوەن موڵکدا لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان، ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کوژرا”.

پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكردووە، “ئەو ژنە بەمەبەستی سەردان چووبووە ماڵ باوکی”.

دەشڵێت، “دوای کەمێک لە ڕووداوەکە، پۆلیس گەیشتووەتە ئەو شوێنە و شەڕەکە کۆنترۆڵکراوە و ژمارەیەک تۆمەتباریش بەوهۆیەوە دەستگیرکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
Total
0
Share