وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 68 هەزار هاوڵاتی ناویان بۆ حەج نووسیوە.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئه‌مڕۆ 68 هەزار و 400 هاوڵاتی به‌بێ پاره ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ نووسیوه و پرۆسەکە تاوەکو رۆژی 20ـی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.
باسی لەوەشکرد، دوای پرۆسه‌ی ناونووسین بە چه‌ند رۆژێك پشكنینی ناوه‌كان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن تیروپشك بۆ ناوی حاجییان بۆ ساڵی 2026 ئه‌نجامده‌درێت.