یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە هێرشەکانی سەر بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتدەکەینەوە و فەرماندەی گشتی، هێزەکانی راسپاردووە یاسا لەسەر بکەرانی ئەو هێرشانە جێبەجێبکرێت”.

لە بەیاننامەیەکدا لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەبارەی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ سەر چەند سەربازگەیەکی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “بە هەموو شێوەیەک ئەو هێرشانە رەتدەکەینەوە کە دەکرێنە سەر بارەگای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر ئاسایش و سەلامەتی ئەو بارەگایانە ناکەین”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی سەرجەم لایەنە ئەمنییەکانی کردووە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان و جێبەجێکردنی یاسا و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن و ڕێگە نەدەن لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا زیان بەو ئاسایش و سەقامگیرییە بگەیەنن کە بەدەست هاتوون”.

بابەتی پێشتر

رێکان جەمال: کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتییانە کراوە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share