ساڵی رابردوو عێراق 90 ملیۆن دۆلاری لە یاری ئەلیکترۆنیدا خەرجکردووە

عێراق لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتە عەرەبییانەیە کە زۆرترین خەرجی لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان کردووە، بۆ ساڵی 2023، بەوپێیەی بڕی 90 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە.

ئاژانسی بلومبێرگی ئه مریکی، لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سعودیه له ساڵی 2023 زۆرترین خەرجی هەبووە بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لەنێو وڵاته عه رەبییەکاندا، بەوپێیەی کۆی خەرجییه کانی به کارهێنەر گه یشتووەتە یه ک ملیار و 89 ملیۆن دۆلار، که به رێژه ی 13% زیادیکردووه له چاو ساڵی 2022، له کاتێکدا میسر به قه باره ی خەرجییه کانی له پله ی دووەم دێت لە ساڵی رابردوودا بەو پێیەی خەرجییەکەی بۆ ئەو بابەتە 1.71 ملیار دۆلار بووە، بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 17% زیادیکردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، عێراق بۆ ساڵی رابردوو پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، کۆی خەرجییەکانی گەیشتووەتە 90 ملیۆن دۆلار، کە بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 11.1% زیادیکردووە، جەزائیر لە پلەی چوارەمدایە، کۆی خەرجییەکانی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە 72 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ئیمارات لە پلەی پێنجەمدایە بەو پێیەی خەرجییەکانی گەیشتە 66 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی بلومبێرگ، “مەغریب بە کۆی خەرجیی 47 ملیۆن دۆلار پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە، سودان بە 29 ملیۆن دۆلار پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە، کوەیتیش بە 26 ملیۆن دۆلار پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە، قەتەریش بە 26 ملیۆن دۆلار پلەی نۆیەمی بەدەستهێناوە، لوبنانیش بە 25 ملیۆن دۆلار پلەی دەیەمی گرتووە”.

بابەتی پێشتر

سەگێک چوار هەزار دۆلاری خواردووە و بەخێوکەرەکەی دەڵێت خەریک بووە جەڵتە لێی بدات بەهۆیەوە

بابەتی دواتر

ساڵی رابردوو هەشت پیاو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share