نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاراستەی مامۆستایان دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی مامۆستایانین و دڵنیابن حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێك بۆ باشتركردنی دەدات و خەڵكی كوردستانیش دڵنیادەكەینەوە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان بەردەوامبن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆی سۆران وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، “نابێت رێگابدەین سەقامگیریی وڵاتەكەمان تێكبچێت و لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە تەباییە و تەنها تەبایی دەبێتە مایەی پاراستنی مافە دەستوورییەكانمان و لە هەرێمی كوردستان لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیە.

وتیشی، “خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دانوستانەكانیش لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە و لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی مامۆستایانین و دڵنیابن حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێك بۆ باشتركردنی دەدات.

بابەتی پێشتر

بەڕێکەوت تابلۆیەک دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی رێنیسانس دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

لە مەخمور شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share