بەڕێکەوت تابلۆیەک دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی رێنیسانس دەگەڕێتەوە

شارەزایانی فەرەنسی و ئیتاڵی رایدەگەیەنن، “لەلایەن کەسێکەوە بە رێکەوت تابلۆیەک کڕدراوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی رێنیسانس دەگەڕێتەوە”.

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا کە بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، شارەزایانی فەرەنسی و ئیتاڵی سەلماندوویانە تابلۆیەک کە ئەمساڵ لەلایەن کەسێکی فەرەنسییەوە بە شێوەی ئۆنلاین کڕدراوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕافایلۆ سانزیۆ لە نێوان ساڵی 1483 بۆ 1520، بەبێ ئەوەی ئەو کەسەی فرۆشتویەتی هیچی لەبارەوە بزانێت.

ئەو کەسە تابلۆکەی لە گەلەرییەک لە لەندەن بە 30 هەزار پاوەند کە دەکاتە 36 هەزار دۆلار کڕیوە و لە لێدوانێکیدا دەڵێت، “کاتێک بۆ یەکەمجار وێنەی ئەو تابلۆیەم لە ئینتەرنێت بینی، یەکسەر سەرنجی منی ڕاکێشا، کاتێک تابلۆکەمان وەرگرت، هێندەی تر کاریگەر بوو، هەرچەندە بەڕاستی پیس بوو”.

دوای ئەوەی ئەو کەسە تابلۆکە وەردەگرێت دەزانێت کە ئەوە تابلۆیەکی مێژووییە و راستەوخۆ پەیوەندی بە ئەندامێکی تیمی پسپۆڕانی یونسکۆ لە شاری فلۆرانس لە ئیتاڵیا دەکات، دواتر ئەو ئەندامە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەو تابلۆیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕافایلۆ سانزیۆ.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاراستەی مامۆستایان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share