پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، کاردەکەین بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان بکەین.

عەزیز سەعید بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “کارکردنمان بۆ دەستکردن بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان بەردەوامە، لە سلێمانی تەنها نوسراوێکی پارێزگار ماوە بۆ ڕەزامەندیدان بە دەستکردن بە جێبەجێکردن، کە ئەوە کرا ئێمەش دەچینە ریزی پارێزگاکانی دیکەوە”.

باسی لەوەش کرد،”شارەوانی بە ئێمەی وتووە، ئێوە ڕەزامەندی بهێنن، ئێمە زەویمان تەرخانکردووە، بەڵام تا ئێستا پێیان نەوتووین زەوییەکە دەکەوێتە کوێوە”.

ئاشکراشی کرد،”کاری جدیی دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی یەکەکان بکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: چەند کامێرایەکی دیکەی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، چەند کامێرایەکی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە…
Total
0
Share