پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی ئەو دوو هاوڵاتییەی راگەیاند کە دوێنێ بە چەقۆ کوژران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ لە بازاڕی خان خورما هاوڵاتییەک بە ناوی وریا عاسی لە ناو دوکانەکەی خۆی بەچەقۆ کوژرا، دوای کاتژمێرێک لە گەڕەکی تەپە کەسێکی دیکە بەناوی کاوە محەمەدبەهەمان شێوە بەچەقۆ لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژرا.
ئاشکراشیکرد، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت یەک کەس هەردوو تاوانەکەی ئەنجامداوە و ئەمڕۆش توانرا دەستگیربکرێت.