پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر داخران

لەلایەن كۆنتڕۆڵی جۆرییەوە لە هەولێر پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر داخران.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان رایگەیاند، لە بەردەوامیی پشکنین و بەدواداچوونەکانیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، داخران.

دەشڵێت، تیمەكانیان بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازیی بێ ستیکەر، کواڵیتی خراپ، نایاسایی و قەدەخەکراو، سەرپێچیکارانیش رێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات تەنها دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بابەتی دواتر

%75ی تەواوكراوە<br> كاركردن لە پڕۆژەی رێگای دەربەندیخان-کەلار بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share