ئەمڕۆ لە دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی پێنج هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە نسێبینی باکووری کوردستان، دادوەر بڕیاریدا جارێکی دیکە دانیشتنەکە دوابخات.
ئەمڕۆ هەینی لە دادگای مێردینی باکووری کوردستان، دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی بکوژانی رووداوەکەی شارۆچکەی نسێبین بەرێوەچوو، کە دوو تۆمەتباربوون و دواتر لەسەر داوای پارێزەرانی کەیسەکە دانیشتنەکە بۆ 20 ی کانوونی دووەمی 2024 دواخرا.
بەوتەی کەسوکاری قوربانییەکان، لەبەر گەورەیی کەیسەکە دادوەر پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ بڕیاردان، لە ئێستاشدا چەند ئاماژەیەک لەبەردەستتان بۆ ئەوەی تاوانەکە بە رێکەوت نەبووبێت، بەڵکو پێشتر پیلانی بۆ داڕێژرابێت.
لە رێکەوتی 19ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ پێنچ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی چووبوونە تورکیا لە سەر رێگای سەرەکی نوسێبین – مێردین لە باکووری کوردستان لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەریان و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، دواتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە پێنج کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکران.