هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەگەڕێنەوە بەغداد

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم بەمەبەستی هەموارکردنەوەی ئەو ماددانەی ناو یاسای بودجەی عێراق کە پەیوەندییان بە هەرێمەوە هەیە بگەنەوە بەغداد.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب دەچنەوە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە پرۆژەیەکی هاوبەش ئامادەبکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ هەموارکردنەوەی ئەو ماددانەی ناو یاسای بودجە کە پەیوەستن بە هەرێم و کێشەیان تێدایە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا رێوشوێنە ئەمنییەکانی لە سەربازگەی هەریر تونددەکاتەوە

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە دادگاییکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکەی نسێبین دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share