جارێکی دیکە دادگاییکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکەی نسێبین دواخرا

ئەمڕۆ لە دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی پێنج هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە نسێبینی باکووری کوردستان، دادوەر بڕیاریدا جارێکی دیکە دانیشتنەکە دوابخات.

ئەمڕۆ هەینی لە دادگای مێردینی باکووری کوردستان، دووەم  دانیشتنی دادگاییكردنی بکوژانی رووداوەکەی شارۆچکەی نسێبین بەرێوەچوو، کە دوو تۆمەتباربوون و دواتر لەسەر داوای پارێزەرانی کەیسەکە دانیشتنەکە بۆ 20 ی کانوونی دووەمی 2024 دواخرا.

بەوتەی کەسوکاری قوربانییەکان، لەبەر گەورەیی کەیسەکە دادوەر پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ بڕیاردان، لە ئێستاشدا چەند ئاماژەیەک لەبەردەستتان بۆ ئەوەی تاوانەکە بە رێکەوت نەبووبێت، بەڵکو پێشتر پیلانی بۆ داڕێژرابێت.

لە رێکەوتی 19ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ پێنچ هاوڵاتی  هەرێمی کوردستان کوردستان  بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی چووبوونە تورکیا لە سەر رێگای سەرەکی نوسێبین – مێردین لە باکووری کوردستان لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەریان و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، دواتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە پێنج کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکران.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێكی بە چەقۆ برینداركردبوو هەڵاتبوو.. پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌سه‌ختی‌ بریندار كردبوو، دواتر…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: پەیوەندییەكی پتەو و بەردەواممان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتییدا هەیە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكی بەردەوام و پتەویان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا…
Total
0
Share