لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی زێر بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.
دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی ئۆنسەیەك زێر گەیشتووەتە هەزار و 979 دۆلار و ماوەی چەند رۆژێكە نرخەكەی بەردەوام بەرزدەبێتەوە.
راشیگەیاند، ئەمریكا بەهۆی هەڵاوسانی ئابورییەوە بە نیازە بڕی سوود زیاد نەكات و ئەوەش وایكردووە نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت.