وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانى ڕاگرت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان سەرجەم خەرجییەکانی ساڵی دارایی 2021 جگە لە مووچە و چه‌ند پێشینه‌یه‌ك ڕاده‌گرێت.

له‌ نووسراوێكدا كه‌ واژووى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی لەسەرە، بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی سەرجەم خەرجییەکانی ساڵی دارایی 2021.

لە نووسراوەکەدا داهاتووه‌، بەهۆی نزیکبوونەوەی ساڵی دارایی 2022 و دیاریکردنی هەلی گونجاو بۆ یەکە ژمێرییەکانی بەستراو و نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێرکارییەکان، گەیاندنیان بە وەزارەت، وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی دەرکردووە، لەوانە:

1- ڕاگرتنی سیسته‌می ئۆنلاین لە ڕێکەوتی دەرچوونی ئەو ڕێنماییە تاوەکو کردنەوەی خەرجی لە ساڵی دارایی 2022.

2- ڕاگرتنی گشت خەرجییەک لە ڕۆژی 16-12-2021 بۆ ساڵی دارایی 2021 (جگە لە مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە، کرێی مانگانە و خەرجییەکانی پاککردنەوە و خواردن).

3- ڕاگرتنی زیادکردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانە.

4- ئەم ڕاگرتنە تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ناگرێتەوە.

5- لە ڕێکەوتی دەرچوونی ئەم ڕێنماییەوە، هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاراستەی وەزارەتمان نەکرێت.

6- ئەو نووسراوانەی کە فەرمانی خەرجکردنی وەزارەتمانیان هەیە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری/ بەڕێوەبەرایەتیی خەرجییەکان، کە ئاراستەی گەنجینەکان دەکرێت و ڕێکەوتی دەرکردنیان دەکەوێتە پێش 16-12-2021 جێبەجێدەکرێن و ڕاناگیرێن. ئەو نووسراوانەی کە داخڵی سیستەم کراون و کاریان لەسەر نەکراوە، لە ساڵی نوێدا کاریان لەسەر دەکرێت.

7- ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی 16-12-2021 کاریان پێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاودەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی سەدر و چێوەی هەماهەنگی دواخرا

بابەتی دواتر

بەهۆی بۆتۆكسەوە دەیان وشتر لە پێشبڕكێی جوانی لە سعودیە دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share