کەشتییەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا ئامادەدەکرێت

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کەشتییەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر ئامادەدەکات بۆ ناردنی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی ئەمریکی رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێشتا فەرمانی رەسمیی بۆ جێگیرکردنی کەشتیی دووەمی دەرنەکردووە و رەنگە پلانەکان بگۆڕدرێن، بەڵام ئەگەر ئەو رەزامەندیی لەسەر بدات، ئەوا کەشتییەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر دەچێتە پاڵ کەشتیی USS Abraham Lincoln کە لەئێستادا لە ناوچەکەدایە.

یەکێک لەو بەرپرسانە رایگەیاندووە، ئەو کەشتییەی ئامادەدەکرێت و پێدەچێت لە ماوەی دوو هەفتەدا لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکاوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێبکەوێت، ناوی USS George H.W. ـە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ مەسعود پزیشکیان: دەتوانین ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێوە و ئەمریکا بگێڕین

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share