ئیسرائیل داوای لە باڵیۆز و دیپلۆماتكار و سەرجەم هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات بەپەلە توركیا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
پێگەی “میدڵ ئیست ئای” بەریتانی بڵاویكردووەتەوە كە ئیسرائیل داوای لە تەواوی دیبلۆماتكارەكانی وڵاتەكەی كردووە توركیا جێبهڵن و ئەو هۆشدارییەش لەسەر ئاستی باڵای دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بووە بۆ ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییانەی كە لە توركیا نیشتەجێن.
ئەو سەرچاوەیە كە قسەی بۆ پێگەی “میدڵ ئێست ئای” كردووە رایگەیاندووە، داواكە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە بووە نەك پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی ئەو وڵاتە، بەوپێَیەی ئێستا ئێستا ئیسرائیل لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس لە جەنگدایە.