كۆچەر جەمال: ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر دابەزیوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر دابەزیوە و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ماوەی بەردانەوەی ئاو بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر كراوە.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ماوەی بەردانەوەی ئاو بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق زیاتركراوە و بەو هۆیەوە ئاستی ئاو لە بەنداوەكە زیاتر دابەزیوە و لە ئێستادا ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان 24% و هیوامان بەوە هەیە كە بڕی باران لە ئەمساڵ زیاتربێت لە ساڵانی رابردوو.

راشیگەیاند، ساڵانە لە مانگی كانوونی دووەمەوە رۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان زیاددەكات و هیوادارین ئەمساڵ ساڵێكی باش بێت كە بتوانین بڕێكی باش كۆبکەینەوە بۆ ساڵی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: حكومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات

بابەتی دواتر

بایدن: پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share