قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە لەماوەی ئەمساڵدا 950 هەزار تۆن کاڵا و شمەکی ماوە بەسەرچوو دەستیبەسەردا گیراوە.
ئاوات محەمەد، قائیمقامى قەزاى مه‌ڵبه‌ندی سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لیژنە هاوبەشەکانى قایمامیەتى سلێمانى لەساڵى 2020 دا 66 هەزار و 751 سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه‌گشتییه‌كان ئەنجامداوە، لەئەنجامى ئەو بەسەرکردنەوانەشدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان 5 هەزار 763 تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بووه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى”.
به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن وه هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەراز و 53 شوێنیان داخستوە و 205 شوێنیشیان داوەتە دادگا و چوار هەزار و 515 پسوڵەى ئاگادارکردنەوەشیان له‌ساڵی 2020 تۆماركردووه.
بەپێی ڕاگەیەنراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، له‌ئه‌نجامی پشكنییه به‌رده‌وامیه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه هاوڵاتیان به‌كاریده‌به‌ن، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 950 تۆن و 728 کیلۆگرام بگرن و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه وله‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.