دژه‌تیرۆر دانپێدانانی”تیرۆرستێك”ی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری كوردستان (CTG) دەقی دانپێدانانی “تیرۆرستێک”ی بڵاوكردەوە كە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا و دواتر لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كە بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، “تیرۆرستەكە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی عەرەفەدا”.

باسی لەوەشكردووە، “پاش ماوەیەکی کەم لە ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا”.

هەر لە دانپێدانانەكانیدا ئەو “تیرۆررستە” دەڵێت، سێ جار هێرشیانكردووەتە سەر حەشدی شەعبی لەسەر ڕێگەی كەركوك –بەغداد و بەهۆیەوە چەند چەكدارێكی حەشد بوونەتە قوربانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بۆسەر بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێگریی یاسایی هەیە لەبەردەم گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە…
Total
0
Share