گۆڕان بە شاندێکی جیاواز پێشوازی لە پارتی دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی کۆببێتەوە، گۆڕانیش بە شاندێکی جیاوازتر لە جاران پێشوازی لە پارتی دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شاندەکەی گۆڕان لەسەر ئاستی جڤاتی نیشتمانی ئەو حزبە دەبێت و پێکدێت لە، بەختیار عومەر سەرۆکی شاندی گۆڕان و ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەکان، کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژووری پەرلەمان، دلێر عەبدولخالق ڕێکخەری ژووری ڕۆژنامەوانی، هۆشیار عومەر عەلی، ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان.

بڕیارە شاندەكەی پارتی لەلایەن فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبەوە سەرۆكایەتی بکرێت، ئەندامەکانیشی بریتین لە مەحمود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی، عەلی حسێن و پشتیوان سادق، ئەندامانی سەركردایەتی.

پێشتر کاتێک شاندی لایەنەكان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان دەکرد، لەلایەن خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەکەوە پێشوازیی لێدەکرا، بەڵام خانەی ڕاپەڕاندن هەفتەی ڕابردوو دەستیلەکارکێشایەوە.

کۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی 10ی ئەم مانگەدا بزوتنەوەکە هیچ کاندیدێکی بۆ پەرلەمانی عێراق سەرنەکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی زانایان: دەبێت ناسری ڕەزازی وەک هونەرمەندێکی یارسانی داوای لێبوردن بکات

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر وتەکانی ئەم دواییەی هونەرمەند ناسری ڕەزازی ڕایگەیاند، “ئەو هونەرمەندە یارسانییە،…
زیاتر ببینە

تەرخانكراوی مووچە لە ساڵی 2024دا
بەغداد چەندی بۆ هەرێم ناردووە و بۆچی ژمارەكان جیاوازن؟

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە زانیاری و ژمارەی جۆراوجۆر بڵاوكراونەتەوە، شارەزایان و پەرلەمانتارانیش…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە. لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی…
Total
0
Share