سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوا لە مامۆستایان دەكات بایكۆت بشكێنن و هەفتەی داهاتوو بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان-ھەولێر پەیامێكی ئاڕاستەی مامۆستایان كرد و وتیشی، حكومەتی ھەرێم كەمتەرخەم نییە لە دواكەوتنی مووچە و مامۆستایانیش مافی خۆیانە مووچەیان بۆ دابینبكرێت و جگەلەوەش حكومەتی هەرێم هۆكار نییە بۆ دواكەوتنی مووچە و لە هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوامە.
هاوكات داواشیكرد مامۆستایان بایكۆت بشكێنن و بگەڕێنەوە ھۆڵەكانی خوێندن، چونكە مووچە دواكەوتووەكان قەرەبوودەكرێنەوە، بەڵام خوێندن كە دوابكەوێت قەرەبووناكرێتەوە.