ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی سالم كۆنترۆڵی لەدەستدا و كەسێكی برینداركرد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی سالم” سەهۆڵەكە” كۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندگرۆزەر لە ئەندەرپاسی شەهید رەئووف بەگ بە ئاراستەی شەقامی سالم” سەهۆڵەكە” رۆیشتووە و كۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا ئەو كەسە تەندروستی جێگیرە و تیمەكانمان هێڵكارییان بۆ رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ساڵی نوێی مامۆستایان و خوێندكاران پابەندی وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسك دەكرێن؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پابەندكردنی مامۆستایان بە وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسك لەلایەن خوێندكاران…
Total
0
Share