بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

سەرچاوەیەكی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە و چەند رێوشوێنێكی توند بۆ پارێزگاریكردن لە كارمەندان و كێڵگەكە گیراوەتەبەر.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، چاوەڕواندەكرێت ئەمشەو بڕیار لە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازی لە كێڵگەی كۆرمۆر بدرێت و ئەو بابەتە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە یەكلادەكرێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكەش راگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا جێگیردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین کۆتاییدێت و کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share