یەكێتی: دادگای ژێر دەستی پاراستن با لاهور جەنگی بە هاوسەرۆكی پارتی دیاریبكات

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتی رایدەگەیەنێت، دادگای ژێر دەسەڵاتی پاراستن گەر ئەوەندە دەسەڵاتی هەیە با لاهور جەنگی بورهان بە هاوسەرۆكی پارتی دیاریبكات نەك یەكێتی، چونكە ئەو بەپێی پەیڕەو و بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دەركراوە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نوسراوە ساختەكراوەكەی دادگای ژێر دەسەڵاتی پاراستن ناتوانێت بڕیار و هەنگاوێك هەڵبوەشێنێتەوە كە بەپێی ناوەرۆكی پەیڕەو و رێكارە یاساییە ناوخۆییەكانی یەكێتی ئەنجامدراون و جێبەجێكراون.

وتیشی، “دەركردنی لاهور جەنگی بورهان بەپێی رێكارە یاساییەكان و ماددەی 25/ دووەم خاڵی دوانزەیەمینی پەیڕەوی پەسەندكراوی كۆنگرەی چوارەم ئەنجامدراوە، دادگای ئاراستەكراو ناتوانێت تانەی لێبدات یان بیگۆڕێت”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی بڕیارەكە تەواو یاسایی و پەیڕەوی بووە و هیچ گرفتێكی تیانەبووە، له‌لایه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق په‌سه‌ندكراوه.

ماددەی 25ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی تایبەتە بە ئەرك و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئەو حزبە و لە بڕگەی دووەم/ خاڵی دوانزەیەمیندا هاتووە، “لێسەندنەوەی متمانە لە هاوسەرۆك و سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی بەڕێژەی 3/2ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەبێت.

سەرچاوە باڵاكە ئەوەشی وت، “دادگای ژێر دەسەڵاتی پاراستن گەر ئەوەندە دەسەڵاتی هەیە با لاهور جەنگی بورهان بە هاوسەرۆكی پارتی دیاریبكات نەك یەكێتی”.

سەرسوڕمانی خۆیشی نیشاندا لەوەی لەكاتێكدا لاهور جەنگی باس لەوەدەكات “هه‌وڵیداوه‌ به‌ رێگاچاره‌ى په‌یڕه‌وى كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات”، بەڵام دوای نوسراوەكەی دادگای هەولێر خۆی بە هاوسەرۆك ناودەبات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بانگەشەی هەڵبژاردن پاساوی ڕاگرتنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان نییە

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی پەكخستووە، بووەتەهۆی ئەوەی كاریگەریش لەسەر ژیانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی حەوتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لە…
Total
0
Share