كەسوكارەكەی: تەرمی دانەر لە گوندێكی هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی منداڵێك لە گوندێكی سەر بە هەولێر دۆزرایەوە كە گوماندەكرێت تەرمی (دانەر نەبەز) بێت و، مامێكیشی دڵنیایی دەدات لەوەی تەرمی دانەر-ی 10 مانگە كە یەكێكە لە قوربانییانی لافاوەكەی هەولێر.

هاوڕێ ساڵح، مامی دانەر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی دانەر لە گوندێكی سنووری ناحیەی شەمامك دۆزرایەوە.

وتیشی، “لەئێستادا تەرمەكەی گەیەندراوەتە پزیشكی دادوەری، بەمەبەستی پشكنین و دڵنیابوونەوە لێی”.

لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی جلوبەرگ و نیشانە سەرەتاییەكان دڵنیایی خۆی نیشاندا كە تەرمەكە دانەر بێت.

لای خۆیەوە پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی شەمامک دوای گەڕانێکی وورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزیەوە کە پێکهاتبوو لە کەلەسەر و ئێسکوپروسک.

دەشڵێت، “لەکاتی ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە شوناسنامەی منداڵەکە”.

لە 17ی كانونی یەكەمی 2021 لافاو چەند گەڕەكێكی هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستدا، پێشتر تەرمی سەرجەم قوربانییەكان، جگە لە دانەر، دۆزرانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناوی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەتەکە بەشێوەکی رەسمی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەشدەکات و ناوی…
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەڵەبجە: خەڵک هەیە ئۆتۆمبێلەکەی تابلۆی ڕەسمییە لایبردووە و کردوویەتی بە بێسەرەتا

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، داوا لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکەین نەیەنە سەنتەری شارەوە. سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share