كۆمسیۆن: ئەمڕۆ دوا وادەیە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ گۆڕینی كاندیدان و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە كۆتایی دەوامی فەرمیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوا وادەی وەرگرتنی ناوی كاندیدانی جێگرەوەی ئەو كاندیدانەیە كە بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیاران دوورخرانەوە.

وتیشی، “ئەو كاندیدانە لە ئاكامی رێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوە لە شیاوییان دوورخراونەتەوە”.

ئەو كاندیدانە تایبەتن بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بەپێی ئاگادارییەكی پێشتری كۆمسیۆن هەر ئەمڕۆ دوا هەلی گەنجانی لەدایكبووی (2006/1/1 تا 2006/2/25)ە بۆ نوێكردنەوەی تۆمار و بەدەستهێنانی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بڕیارە لە شوباتی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت و كۆمسیۆن ئامادەكارییەكانی بۆ ئەو مەبەستە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

دۆخی مۆدریچ بە چی دەگات؟

بابەتی دواتر

مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share