بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک و یەکێتی دووانەی دانەبڕاوی یەکترن

بافڵ تاڵەبانی لە دیداری مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتییەكانی كەركوك

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، چاومان لەسەر کەرکوکییەکانە بەھەمان ڕۆحییەتی ڕابردوو بەشداریی ئەم ھەڵبژاردنەش بکەن و سەری کەرکوک و کورد و یەکێتی بەرزبکەنەوە و دەڵێت، کەرکوک و یەکێتی دووانەی دانەبڕاوی یەکترن.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی پابەندە بە ڕێبازی ڕاست و ڕەوانی سەرۆک مام جەلال و سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی خۆراگری کەرکوک بەھەموو نەتەوە و پێکھاتە ڕەسەنەکانی شارەکە ئەویش دوور لە پەراوێزخستن و جیاکاریی مەزھەبی و نەتەوەیی.

بافڵ تاڵەبانی پشت ئەستوور بە دڵسۆزی و قوربانیدانی کەرکوکییەکان وتیشی، “کەرکوک و یەکێتی دووانەی دانەبڕاوی یەکترن”.

ئەو وتانەی هاوسەرۆكی یەكێتی ئەمڕۆ لە كەركوك لەمیانەی چاوپێكەوتنیدا بوو لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و زانایانی ئایینی و کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و سەرۆک ھۆزەکانی سنووری شارەكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، لە دیدارەكەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخ و گوزەران و داواکاریی خەڵکی کەرکوک و بەھێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و قوڵکردنەوەی زیاتری پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکھاتە و ئایینزاکاندا لەپێناو سەقامگیریی زیاتری سیاسی و ئارامی و خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە.

بافڵ تاڵەبانی وتيشی، “لە ئەمڕۆشدا چاومان لەسەر کەرکوکییەکانە کە بەھەمان ڕۆحییەتی ڕابردوو بەشداریی ئەم ھەڵبژاردنەش بکەن و سەری کەرکوک و کورد و یەکێتی بەرزبکەنەوە”، چونکە ئەم پرۆسەیە بۆ کورد چارەنووسسازە و سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان واتای بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد و پێکھاتە ڕەسەنەکانی ئەم شارەیە، بۆیە ھەموومان پێکەوە لە خەمی کەرکوکدا خەباتدەکەین و خزمەتی زیاتری شارەکەی خۆمان دەکەین”.

ھەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە بەڕێوەچوو وێڕای خستنەڕووی چەندین سەرنج و پێشنیاز ئامادەبووان جەختيانکردەوە وەک ھەمیشە پشت و قەڵا دەبن بۆ یەکێتی و کاردەکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم لەسەر كوژرانی ئیسماعیل هەنیە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەئامانجگرتنی ئیسماعیل هەنییە كە بە میوانی لە تاران بوو، سەركۆنەدەكەین. لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی هەرێم…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: سبەینێ هیچ کەسێک بۆ داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەردانمان نەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە داوادەکات سبەینێ هیچ کەسێک بە مەبەستی داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەردانیان نەکات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە…
Total
0
Share