لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دژەتیرۆری عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیربكرێت.
تۆمەتبارەكە بەناوی (ع.ح.م) لەدایكبووی ساڵی 1986ی پارێزگای بابل بووە و لەلایەن دادگاكانی عێراق داواكرابوو بە ماددەی 4ــی تیرۆر.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆردا هاتووە، “دەستبەجێ دوای دەستگیركردنی، ڕادەستی یاسا كرا بە مەبەستی سزادانی.