ئاوات شێخ جەناب لە بەغدادەوە پەیامێك ئاراستەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی عێراق كۆبووینەوە و تێگەیشتن هەیە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و دەشڵێت، “هیچ رێگرییەك نییە بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەكە كە وەكو قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت”.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە شاری بەغداد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هاتین لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووینەوە و تێگەیشتن هەیە كە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و ئێمە داتا و زانیارییەكانمان پێشكەشكردووە و كۆبوونەوەكەمان چوار كاتژمێری خایاند و هەردوولا هاوڕابووین كە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

راشیگەیاند، لیژنەی دارایی ناتوانێت یاسای بودجە گۆڕانكاری تێدابكەن، بەڵام دەتوانرێت پێشنیازبكەن و وتیشی، “هیچ رێگرییەك نییە بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بەغداد كە وەكو قەرز بۆ دوو مانگی دیكە رەوانەدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی فرۆشگایەکی نوێی ئاڵوگۆڕی دراوی 24 کاتژمێری کردەوە

بابەتی دواتر

"لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەنگاوێكی نوێ دەگیرێتەبەر"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری سەیدسادق دوو کەس دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌پێی‌…
زیاتر ببینە

دەزگای میدیایی کوردسات: لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت

ئەمڕۆ لە میانەی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر تیمی رۆژنامەوانی کوردستان نیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران دەزگای میدیایی…
Total
0
Share