دەزگای میدیایی کوردسات: لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت

ئەمڕۆ لە میانەی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر تیمی رۆژنامەوانی کوردستان نیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران دەزگای میدیایی کوردساتیش رایگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەمە دووەمین جارە ئەو تیمە دەستگیربکرێن

دەزگای میدیایی کوردسات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە كاتی روماڵكردنی كارێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری لە هەولێر، هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارە بەبێ‌ هیچ بیانوو و هۆكارێك و بەبێ‌ فەرمانی دادوەر، سیروان حسێن پەیامنێری كوردسات نیوز و فەرمان عەبدولقادر وێنەگریان دەستگیركرد، ئەوەش لەماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەزگای میدیایی كوردسات سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەو كارەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر، دوپاتیشیدەكاتەوە هەمیشە پابەندی بنەماكانی كار و ئیتیكی رۆژنامەوانی بووە و هیچ كاتێك كارێكی نەكردووە لە هیچ روویەكەوە زیانی بۆ هەرێمی كوردستان هەبووبێت، ئەمە جگە لەوەی هەمیشە دەنگی سەرجەم لایەنەکان بووە بە بێ جیاوازی، چونكە دەزگای میدیایی كوردسات هەمیشە باوەڕی تەواوی بە پرەنسیپەكانی نیشتیمان پەروەری و پاراستنی بنەما نیشتمانییەكان هەیە”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا داوا دەکات، ” لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆ و هەموو ئەو لایەنانەی كە خۆیان بە پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەزانن، رێگری لەو جۆرە كارانە بكەن و نەهێڵن دووبارە ببێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

توێژەرێك: 7ی نیسان بۆ سلێمانی مێژووی شكۆداری و بۆ حكومەتیش رۆژی ئیعلانی هێڵی خیانەتە

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی نیشتمانی: هێرشەكە دژایەتیی عێراق و هەرێمی كوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی كوردستانەوە بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی…
Total
0
Share