بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیەنن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانیان لە عێراق توانیویانە وەڵامی هێرشێک بدەنەوە کە سوپاکەیانی بە ئامانج گرتبوو.
دوو بەرپرسی ئەمریکی لە لێدوانێکیاندا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژە بەوەدەکەن، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە، لەلایەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر سوپاکەمان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدی عێراق”.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “هێزەکانیان توانیویانە رووبەڕووی ئەو هێرشە ببنەوە و هەردوو فڕۆکەکە تێکبشکێنن”، هاوکات ئەو دوو بەرپرسە ئەمریکییە ئامادەنەبوون تۆمەتبارانی ئەو هێرشە بخەنەڕوو.