عێراق لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی هەرزانترین وڵاتاندایە بۆ ژیانکردن

لە ریزبەندی هەرزانترین وڵاتان بۆ ژیانکردن پاکستان لە ریزبەندی یەکەمدایە و عێراق پلەی حەوتەمی گرتووە.

پێگەی Numbeo ریزبەندی، ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە لە رووی خەرجی رۆژانە بە تایبەت لە بابەتەکانی خواردندا هەرزانترن بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە، بەپێی ریزبەندییەکەش لەگەڵ ئەوەی بە قەیرانێکی ئابووری قورسدا تێدەپەڕێت پاکستان لە پلەی یەکەمدایە و بە تایبەت سێ شاری یەکەمەکانی ریزبەندییەکەیان گرتووە.

هەر بەپێی ریزبەندییەکە میسر لە پلەی دووەمدایە، هەردوو شاری ئەسکەندەرییە و جیزە پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە، لەدوای ئەوانیش عێراق پلەی حەوتەمی دەوڵەتە عەرەبییەکان و 37 ی جیهانی گرتووە، بەوەی تێکڕای تێچووی خواردنی دوو کەس لە چێشتخانەیەکی ئاسایی 25.1 دۆلارە و توانای کڕینی تا %44.5 ە.

هندستانی دراوسێی پاکستان پلەی سێیەمی جیهان و لیبیاش پلەی پێنجەمی دەوڵەتە عەرەبییەکانە، لەگەڵ ئەو قەیرانە داراییە قورسەی پێیدا تێدەپەڕێت پلەی سێیەمی دەوڵەتە عەرەبییەکانی هەیە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. دژی گرانكردنی نرخی کارەبا لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون خۆپیشاندان ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: لە 10 پارێزگا پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share