ئیدارەی گەرمیان: ئاسانكاریی تەواودەكرێت كە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی دابەشبكرێت

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئاسانكاریی تەواودەكرێت كە پێش هاتنی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە نەوتی سپی لە سنوورەكە دابەشبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا جەخت لە خێرا رایكردنی كارەكان بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان كرایەوە بە جۆرێك لە كەمترین ماوەدا نەوتی سپی بدرێت بە سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری گەرمیان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان باسی لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی كرد و ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا پڕۆسەكە دەستیپێكردووە و هەموو ئەو كێشە و گرفتانەی هاتوونەتە پێش كارەكان چارەسەركراون و روونیشیكردەوە كە خۆی دەبینێتەوە لە دابەشكردنی 200 لیتر نەوتی سپی لە رێگای وێستگەكانی سووتەمەنییەوە بەپێی ژمارەی بریكارانی فۆڕمی خۆراك.

هاوكات، جەختیشكرایەوە ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، پڕۆسەكە خێراتردەكرێت و وێڕای ئەوەی رۆتینات بەلاوە دەخرێت، ئاسانكاریی تەواودەكرێت بۆ هاوڵاتییان تا پێش هاتنی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە نەوتی سپی بگاتە دەستیان و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هاوڵاتییانەی ساڵانی رابردوو سوودمەند نەبوون ئەمساڵ خێرا نەوتیان پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

توركیا مانەوەی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق و سوریا درێژكردەوە

بابەتی دواتر

بۆچی مووی برۆ بەهەمان جۆر و خێرایی مووی قژ زیادناكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لەناو رووباری خازر خنکا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لەناو ئاوی رووباری خازر خنکا و دوای ماوەیەك توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share