بۆچی مووی برۆ بەهەمان جۆر و خێرایی مووی قژ زیادناكات؟

برۆ بە دیارترین شوێنی دەموچاوی مرۆڤ دادەنرێت، بەڵام ئایا پێشتر پرسیارت كردووە بۆچی مووی برۆ بەهەمان شێوەی مووی قژت زیادناكات؟ وەڵامەكەی لێرەوە وەربگرە.

مووی برۆ بەشێوەیەكی سروشتی وەك مووی قژە. مووی برۆ درێژدەبێت و ئەركیشی پاراستنی چاوەكانە، رێگری دەكات لە گەیشتنی عارەق، باران یان تەپوتۆز بۆ ناو چاوەكان.

مووی برۆ چۆن زیاددەكات؟
گەشە و زیادكردنی موو لە تەواوی جەستەدا بە قۆناغی جیاوازدا دەڕوات. موو سەرەتا لە رەگەوە دەستپێدەكات و دواتر گەشە دەكات. ماوە و خێرایی بەردەوامبوونی قۆناغی گەشەكە پشتدەبەستێت بە هۆكاری بۆماوەیی. كاتێكیش گەشەی موو لاواز دەبێت، ئەوكاتەیە كە مووەكە لە قۆناغی پاشەكشەدایە.

هەڵوەرینی موو كردەیەكی فیزیایی سروشتییە و بەشێكە لە قۆناغی گەشەی مووەكە. جیاوازیشی نییە لەوەی مووی سەر بێت یان برۆكان، بەڵكو ئەوەی جیاوازە ماوەی قۆناغی گەشەیە لە هەر شوێنێك لە شوێنەكانی جەستە، پشتبەست بە هۆكاری بۆماوەیی، بەجۆرێك دەشێت قۆناغی گەشەی مووی سەر تا پێنج ساڵ بەردوام بێت و دواتر وردە وردە روو لە لاوازبوون بكات. هەرچی سەبارەت بە برۆكانە، ئەم ماوەیە زۆر كەمترە، زۆرجار بەشێوەیەكی گشتی تەنها مانگێك دەخایەنێت.

هەڵوەرینی مووی برۆكان دەشێت هۆكاری دیكەشی هەبێت، سەرەڕای هۆكارە بۆماوەییەكان، لەوانە پەیڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكیی ناتەندروست، چوونە تەمەن یاخود زیادەڕەویی لە دەرهێنانی موو كە وادەكەن تاڵە مووەكان جارێكی دیكە گەشە نەكەنەوە، وەك ئەوەی پێگەی (فۆكۆس) بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی گەرمیان: ئاسانكاریی تەواودەكرێت كە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی دابەشبكرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاكەكەمان كاری لە پێشینەمانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share