توركیا مانەوەی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق و سوریا درێژكردەوە

پەرلەمانی توركیا مانەوەی هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە درێژكردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا بە دەنگی بەڵێی 357 پەرلەمانتار و بە دەنگی نەخێری 164 پەرلەمانتار ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە درێژكردەوە.

هەرچەندە بەشێكی لایەنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ مانەوەی هێزی توركیا لەو عێراق و سوریا نەبوون، بەڵام دواجار بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران ئەو بابەتە تێپەڕێندرا و وادەكە درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ئـ.ـێران ڕەنگە قسە لەسەر سووککردنی سزاکان بکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەم لێدواندا لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە لەگەڵ ئـ.ـێران ڕایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share