تەقینەوەیەك كابولی هەژاند

كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان ڕوویدا و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

تەقینەوەكە لە شەقامی دارولئەمان لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویداوە. میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە لەڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری هایلۆكسی كردووەتە ئامانج.

تا ئێستا ئاماری وردی قوربانییەكان بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بە لایەنی كەمەوە پێنج كەس بوون بە قوربانیی تەقینەوەكە.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: هیچ تووشبوویەکی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان نییە

بابەتی دواتر

نەوت کەمترین نرخی لە سێ مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار