چوارچێوەی هەماهەنگی: بەمزووانە دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەنجومەنەکە نزیکە لە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە.

موختار موسەوی، لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، “کۆدەنگی و رێککەوتن هەیە بۆ خێراکردنی دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجە، ئەم بابەتەش لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەندا ئەنجامدەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو هەموارکردنە بەشێک لە ناکۆکیی دارایی و نەوتیی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەردەکات، هەروەها پرۆسەی ناردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 لە حکومەتەوە بۆ پەرلەمان خێراتردەکات و کۆبوونەوەکان بۆ چارەسەرکردنی خاڵە ناکۆکەکان بەردەوامن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد و فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە كاندیدكراون

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو وەزارەتانەی بەر كورد دەكەون و كاندیدەكانیان یەكلاكراونەتەوە وەزارەتەكانی داد…
Total
0
Share