کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد و چاوەڕواندەکرێت، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاربدرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر تەمویلکردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

وتیشی، “بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ مووچەی مانگی پێنج دەبێت و دوای هەناردەکردنی نەوت و رێککەوتنی تەواوەتیی نێوان عێراق و هەرێم مووچەی مانگی شەشیش دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر روونیدەكاتەوە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشیندەكرێن چەند مووچەیان پێدەدرێت

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێوازی هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق رووندەكاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share