یەكێتی پۆستێكی باڵای نوێ لە بەغداد وەردەگرێت

یەكێتی پۆستی بریكاری وەزارەتێك لە حكومەتی ناوەند وەردەگرێت و بڕیاری فەرمی پێدەرچووە.

بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە بە ژمارە (850) لە ئەمڕۆ 29ی كانونی دووەم دەرچووە و لەلایەن حیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتی عێراقەوە واژووكراوە، عزەت سابر ئیسماعیل وەك بریكاری وەزیری نەوت بۆ كاروباری غاز دەستنیشانكراوە.

لەدوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەردوو پۆستی وەزارەتی داد و وەزارەتی ژینگەی پێدرا.

وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزارەتی نەوت دەبێتە سێیەم پۆستی باڵای یەكێتی لە كابینەی نوێدا.

عزەت سابر ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی و پسپۆڕی ئابورییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆک ترەمپ بەردەوامدەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردن و بە‌هێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق. مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا…
Total
0
Share